ئەو کەسەی ھەڕەشەی لە ژنان و کچان کردبوو دەستگیرکرا
کوردسات نیوز
١٣ی ئایاری ٢٠٢٢
ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ١٩ی نیسانی رابردوودا کچێک ونبووە و لە ٢١ی نیسان تەرمەکەی لە یەکێک لە بیناکانی ھەولێر دۆزراوەتەوە.
وتیشی، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لە شوێنی خوێندنی کچەکە، کەسێک ھەبوو بەردەوام ھەڕەشەی لێکردوە، لەرێگەی ئەکاونتەکەیەوە شوێنەکەی دەستنیشان کراوە و دواتر دەستگیرکراوە، دەرکەوتووە ھەڕەشەی لە چەندین ژن و کچی تریش کردووە