بەشێک لەخاوەن پشکەکانی چاڤی لاندیش لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووی سلێمانی گردبوونەوە داوای گەڕاندنەوەی مافەکانیان کرد لە پرۆژەکەدا. 

دانا محەمەد پارێزەری خاوەن پشکەکان رایگەیاند ، ١١ ساڵە بەشداریان لەپرۆژەی چاڤی لاند کردووە و پارەیان کردووەتە پرۆژەکەوە بەمەبەستی قازانج بەڵام سوودیان لێوەرنەگرتووە بڕیاریشە بەشێک لەو پرۆژەیە لەبری ١٥٥ ملیار دیناری قەرزی حکومەت ، خاوەن پشکەکانیش داوادەکەن قەرەبوو بکرێنەوە و مافەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.