ئەمڕۆ لە ھەولێر، سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان کۆبونەوە و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە کۆتایھێنان بە چەقبەستووی سیاسی و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن. 

لە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا کە ٢ی حوزەیرانی ئەمساڵ دانیشتنی پەرلەمان دەست پێبکاتەوە و دەنگ لەسەر بابەتە جیاوازەکان بدرێت. 

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بە سازانی ھەموو لایەنەکان دەبێت. کاراکردنەوەی کۆسیۆن بوەتە یەکێک لە بەربەستەکانی کۆبوونەوەی پەرلەمان چونکە ھەموار کردنەوەی کۆمسیۆن سودی تەنھا بۆ ھەنێک لایەنە دەبێت. 

ھەتاوەکو لایەنەکان سیاسیەکان لە دەرەوەی پەرلەمان ڕێکنەکەون، پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر یاسای ھەڵبژاردن ناکات و کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ سەرەتایەکە بۆ خاوکردنەوەی ئەو چەقبەستویە.