ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیان: ئەمرۆ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەکتەبی دارایی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان موچەی کارگوزارانی ناوچەی گەرمیانی دابین کرد.

ھەوەھا بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاشیگەیاند، جێگەی ئاماژەیە کارگوزاران ماوەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە بەھۆکاری نەبوونی پارەی پێویست لەبانکەکاندا و ئەو ھەنگاوەیان بە بەرز نرخاند چونکە لەم وەرزی گەرماو وشکە ساڵیەدا سەرەڕای دروست بوونی کارەساتی ژینگەیی بەھۆی کۆبونەوەی بێشوماری خۆڵ و خاشاک لەسنوری ئیدارەی گەرمیاندا، ھاوکات نەمام وسەوزاییەکانی سنورەکەش لەبەردەم وشک بوونەوەدا بوون.

بۆ ماوەی دوو ساڵە ئیدارەی گەرمیان ڕووبەڕوی وشە ساڵی دەبێتەوە و ئیدارەکە داوای بوجەیەکی تایبەتی کردوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی وشکە ساڵیەکە.