ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢
مونا قەھوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات ٢ی پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجامدەدرێت و ئەو کۆبوونەوەیەش دوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دێت وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکە سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئامادە دەبن و ھەوڵدەدرێت بە پێی رێککەوتنی لایەنەکان وادەیەکی نزیک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت.


