بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەمرۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی، بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆکایەتی ھەرێم لە ھەولێر کۆدەبنەوە. 

کۆبوونەوەکەش یەکەم کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانە دوای ئەو ھەلومەرجەی بوونەمایەی نەمانی یەکریزی نێوماڵی کوردی. 

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمرۆ دەستپێکە بۆ کۆبوونەوەکانی داھاتوو، لەم کۆبوونەوەدایە ھەوڵدەدرێت ئاستەنگی بەردەم کۆبوونەوەکانی داھاتوو نەھێڵدرێت.

وتیشی لە کۆبوونەوەکانی داھاتوو پرسی سەرۆک کۆمارو حکومەتی عێراق و پشکی کورد لە حکومەتی عێراق و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.