سەعات ١٠ی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش، ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی گەرمیان دەدات و دەنگدان و پەسەندکردنیش بۆ تەرخانکردنی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ پڕۆژەی نوێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکات.
ھاوکات کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ کەم کردنەوەی قەرەبالغی بەنزینخانەکان دەرکردووە.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەنگدانیان بۆ سێ کاندیدیان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی گەرمیان ئەنجامدا.
وتیشی، جارێکی تر دەنگیاندا بە پەسەندکردنی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ سێ پڕۆژەی نوێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.
وەزارەتەکانی کاروکاروباری کۆمەڵاتی و پلاندانانی ھەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتی حکومەت، یاداشتەکەیان ئیمزا کرد، لەو بارەیەوە کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵاتیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاراستنی کۆمەڵایەتی پەیوەندی بە چین و توێژە فراوانەکانی کۆمەڵگەوە ھەیە و گرنگە.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە پێی بەدواداچوونەکانیان لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار-سلێمانی، کارەکانی لە پڕۆژەکە ڕادەگرێت و ھەموو ئامێرەکانی دەکشێنێتەوە.
ڕاشیگەیاند، ھۆکاری ڕاگرتنی کارەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بۆ تەرخاننەکردنی بودجەی پێویست لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێتەوە، کە نزیکەی نیوەی بودجەی پڕۆژەکەی تەرخانکردووە.
لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧وە، بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار-سلێمانی دەستپێکردووە و لە ئێستادا نزیکەی ٦٠٪ی کارەکانی تەواو بووە.
نۆرینگەکە تایبەتە بەو گەنجانەی کە پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام دەدەن کە پێویستە لەگەڵ پشکنینە تەندورستیەکان لەم نۆرینگە ڕاوێژکاریە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەشداری لە خولێکی ھۆشیاری تەندروستی و دەرونی و یاسایی و کۆمەڵایەتی خێزانی بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە پزیشکییە میللییەکان و ڕاوێژکارییە خێزانییەکان لە سلێمانی کراوەتەوە و خزمەت پێشکەش بەو گەنجانە دەکات کە دەچنە پڕۆسەی ھاوسەرگیرییەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەفدێکی سەربازی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ کیس فیلیپس گەورە راوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق کۆبووە و گفتوگۆیان لەبارەی لەمەترسییەکانی تێرۆر بۆسەر لەعێراق و سوریا کرد .
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەمەترسییەکانی تێرۆر کرا لەعێراق و سوریا، لەم رووەوە پێویستی پێکەوەکارکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق وھێزەکانی ھاوپەیمانان دووپاتکرایەوە بۆ رووبەرووبونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی تێرۆریستان بەتایبەت لەناوچە جێ ناکۆکەکان، بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوولا ھاوڕابون کە کار بکرێت بۆ نەھێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی کەتێرۆریستانی داعش ناوبەناو دزەی لێوەدەکەن.
سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و کاریگەرییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەسەر باری ئەمنی وڵات، ھەردوولا کۆک بوون کە لایەنە سیاسیەکان ھەرچی زووە کار بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار، لەوبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە، پێویستە گفتوگۆکان بەئاڕاستەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بێت، داواشی کرد ھێزە سیاسیەکانی عێراق بیر لەگۆڕینی کلتوری فەرمانڕەوایی خۆسەپێن بکەنەوە و لەبری ئەوە کاربکەن بۆ ھێنانەکایەی کلتوری بەرێوەبردن و حوکمڕانی کردن و بیکەنە کۆڵەکەی سەرەکی کارکردنیان لەحکومەتی داھاتووی عێراقدا.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا و لەبارەی چاکسازییەکانی پێشمەرگەوە، وەفدی سەربازی ئەمریکا ستایشی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد بۆ خێراتر بەرێوەچوونی ئەو چاکسازیانە لەوەزارەتی پێشمەرگە، لەمڕووەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، تەنیا بەدامەزراوەیی کردنی ھێزەکانی پێشمەرگە بەس نیە بۆ ئەوەی ھێزێکی نیشتمانی مەشقپێکراومان ھەبێت، بەڵکو دەبێ گیانی نیشتمانپەروەری لەنێویاندا پەرەی پێ بدرێت و نیشتمان و کوردستان لەسەروو ھەموو شتێکی ترەوە بێت.
د.ئومێد رەفیق سەرۆکی زانکۆی جیھان- سلێمانی رایگەیاند ، لەمەودوا تاقیگە و توانازانستییەکانی زانکۆکە دەخەنە خزمەت لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ، ئامانجیان لەم کارە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتییە .
ھاوکات ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنەکە زانکۆی جیھان ھاوکاری تەواوی لیژنەکان دەبێت و تاقیگە و توانا زانستییەکانی دەخاتە بەردەست لیژنەھاوبەشەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی پشکنین بۆ کۆی ئەو خواردن و مەوادانە بکرێت کە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لە سەر بنەمایەکی تەواو زانستی بڕیار لەسەر گونجاوی یان نەگونجاویان بدرێت.
لە دوای تەواوکردنی دواین قۆناغی خوێندنیان خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی قەڵەم لە ھەر سێ پێکھاتەی (کورد ، عەرەب ، تورکمان ) وەک پێزانینێک بۆ رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال و پارێزەری یاسا و دەستور لە عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و رێز و پێزانینی خۆیان نیشاندا .
لەو سەردانەیاندا خوێندکارانی دەرچوو رایانگەیاند، سەرۆک مام جەلال وەک یاساناسێک خزمەتێکی گەورەی بە پاراستنی سەروەری یاسا و دەستور کردووە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و بەپێویستیان زانی لە دوای تەواوکردنی کۆلێژی یاسا یەکەم شوێن کە سەردانی دەکەن مەزاری سەرۆک مام جەلال بێت .
بۆ ئەو مەبەستە بەشی مێژووی زانکۆکە پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ نووسینەوەی مێژووی شاری ھەڵەبجە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەشدا وۆرکشۆپێکی تایبەت بە گرنگیی کەلەپوور لە زیندووراگرتنی مێژووی ھەڵەبجەدا رێکخست.
عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەوەی سەرنج دراوە لە کۆتایی خولەکانی پەرلەمانی کوردستان و لەکاتی ھەڵبژاردنەکان باس لە نوسینەوەی رەشنوسی دەستوری ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بەجدی کار لەسەر ئەو پرسە نەکراوە لە کاتێکدا گرنگی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد پێی ناچێت لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بتوانرێت رەشنوسی دەستور ئامادە بکرێت بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لایەنەکان سەرقاڵی ھەڵبژاردن دەبن و پەرلەمانیش کار بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوری ھەرێم دەکات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان داواشیکرد، بەھۆی گرنگی نوسینەوەی دەستور لەسەر ئاستی حکومەت و لایەنەکان ئامادەکاری جدی بکەن بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی دەستور.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
لە نزیکەوە خۆم بە ھاوخەمتان دەزانم و لەڕێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
خاتوو زوبێدە، دایکێکی خۆڕاگر و نموونەیی بوو کە لە تەمەنیدا بەھۆی ھەڵوێست و رۆڵ و بەشداریتان لە شۆڕشی نوێ و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان، تووشی زەحمەت، ماندوبوون و دەربەدەری زۆر بووە، کە ئەمەش ورەی پۆڵاینی بە ئێوە بەخشی و ھیچ رۆژێک بنەماڵەکەی سارد نەبووەوە لە پشتیوانیکردنی شۆڕش و خەباتی رەوای گەلی کورد.
بۆیە شێرەژنێکی ئاوا گەورە و کۆڵنەدەر کە ژیانئاوایی دەکات خەمێکی قوڵ لای ئێمە و ئێوەش جێدەھێڵێت.
بەم بۆنە خەمناکەوە لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە ھەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشی بێت و جێگای خوالێخۆخشبووی دایکتان بەھەشتی بەرین بێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٨ی ٢ی ٢٠٢٢
لە نوسراوێکدا کە واژۆی حەوت پارێزەری لەسەرە، داوا دەکرێت دادگای تاوانەکانی ھەولێر ماف بە بێریڤان ئەیوب بدات بۆ ئەوەی چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت.
پارێزەرەکان دەڵێن لە ڕۆژی دەستگیرکردنی بێریڤان ئەیوب تاوەکو ئەمڕۆ ئاسایشی ھەولێر ڕێگەی پێنەداون چاویان پێبکەوێت، دەشڵێن وەک پارێزەر مافی یاساییان پێدراوە تاوەکو چاویان پێی بکەوێت.
بێریڤان ئەیوب چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆکە و لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠وە لە پارێزگای ھەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە وتائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.
بێریڤان تەمەنی ٣٦ ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە دوای دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیابویەوە.
دەقی پرسەنامەکە...
ھەڤاڵی بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید) ، دڵگران و نیگەران بووم.
کۆچکردوو ژنە پێشمەرگە و دایکی تێکۆشەری ماندوونەناسی گەلەکەمان ھەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیە، و خانمێکی تێکۆشەر و بەھەڵوێست بوو کەتوانی رۆڵەکانی بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری جۆش بدات تا ببنە خەباتکارێکی بەئەمەکی کورد و کوردستان.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەر و سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەخاتوو (زوبێدە) خۆش بێ و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەھەمولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
دەقی پرسەنامەکە...
بەرێزان بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو زوبێدە سەعید ئۆمەر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی سەرکردە و پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و خەباتکاری خۆڕاگر ھەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مان بیست.
برا گیان بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێکی زۆری خەڵکی کوردستانی کردووە، و بەوە دیار و ناسراوەن کە ھەمیشە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان بۆ کوردایەتی قوربانی زۆریان داوە، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانم بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم، و داوام لە خودای گەورە ئەوەیە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات.
د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق