لیژنەیەک لەسەر گیانلەدەستدانی ژنێکی دووگیان لە کەلار پێکھێنرا
کوردسات نیوز
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢
د.سیروان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکھێناوە و لەمرۆوە لیژنەکە دەست بەکار دەبێت و دوای تەواوبونی رێکارەکانی توێکاری، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکرێت .
لەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ڕاکردنی پزیشکەکە و گومان لە شاردنەوەی مردنی ژنەکە کارگێری نەخۆشخانەکە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
کارگێڕی نەخۆشخانەی لایف لە کەلار لە روونکردنەوەکەیدا رایگەیاند، پزیشکی نەشتەرگەر ھەتا ئەو کاتەی کۆچکردو ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بە دیاریەوە بووە و دەنگۆی راکردنەکەی دوورە لە راستییەوە.
وتیشی، " لە ئەگەری ھەبوونی ھەر کەم و کورتییەک لە نەخۆشخانەکەمان کە ھۆکاری گیان سپاردنی ئەو خاتونە بەڕێزە بوبێت،ئامادەی ھەر ڕێکارێکی یاسایین کە بەرامبەرمان بگیرێتە بەر."