لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە لە بارەی دۆخی سیاسیی و ئابوورییەوە کرا و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێکران. ھەردوولا جەختیان لە ھەنگاوی کرداری و خێرا کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست کە خزمەتکاری خەڵک بێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە کۆدەنگی و یەکڕیزی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کرایەوە بە جۆرێک کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی رەھەندی نیشتمانییان ھەیە و ئەمەش بە ھۆکاری بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم و پێگەی کورد لە بەغدا وەسفکرا.

ھەر لە کۆبوونەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد و یەکڕیزیی نیشتمانیی بکات.