مەلا بەختیار، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دڵخۆشە بە دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و دڵخۆشترە بە کۆبوونەوەی نێوان جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لەگەڵ سەرۆکی حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، وتیشی، مەترسیی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە و دڵنیام پلاسخارت لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک حزبەکان، ھەندێک وردەکاریان بۆ روون دەکاتەوە.