دادگای کەرخ سکاڵایەکی دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتکردەوە
١١ی تەمووزی ٢٠٢٢
دادگای کەرخ لە بەغداد لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ماوەیەک بەرلەئێستا سکاڵای لە دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردووەتەوە و ئەو دەنگۆ و زانیاریانەشی لە رۆژانی پشووی جەژنەدا لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکراونەتەوە، ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە.
راشیگەیاندووە، دادگای کەرخ لە ١٢ حوزەیران سکاڵایەکی لە دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردووەتەوە و لەبەر رێزگرتن لە رێکارە ئیداری و یاساییەکانیش پێیان باش نەبووە ھیچ بڵاوبکەنەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیەشیان بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا بڵاوکردووەتەوە.