لە ئۆکراین ٣٤٧ منداڵ کوژراون و سەدانی تریش برینداربوون
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئۆکراین
نوسینگەی داواکاری گشتی ئۆکراین بڵاویکردەوە، لەسەرەتای لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان ٣٤٧ منداڵ کوژراون و ٦٤٨ی تریش برینداربوون، ئامارەکەش کۆتایی نیە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ھەیە.
بەپێی توێژینەوەیەکیش، ٤٩%ی سەرمایەدارانی ئۆکراین پێشبینیدەکەن لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا قۆناغی توندی شەڕ کۆتایی بێت و پلانیان ھەیە لەو وادەیەدا کارەکانیان بەگەڕبخەنەوە.
ھەروەھا لەسەدا ٣٥ی ئەو کەسانەشی بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە پێیانوایە کردەوە سەربازییە چالاکەکان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ یاخود بۆ چەند ساڵێک بەردەوام دەبن.
پێشتریش سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری گشتی لە وەزارەتی بەرگری ئۆکراین رایگەیاندووە، زۆرینەی کردەوە سەربازییە چالاکەکان بەر لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتاییان دێت.