لە سلێمانی ٢٩ کەس بەھۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان دەستگیرکراون
کوردسات نیوز
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەبێ ڕێنمایی تەندروستی ئاژەڵیان لەسەر شەقامەکان سەربڕیوە و دوای دەستگیرکردنیشیان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چێشتخانەیەکیش بەھۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان داخراوە و چەند پسوڵەیەکی سەرپێچیش بۆ چەند چێشتخانە و ھۆتێلێک کراوە.



