بڕیادرا بە قەدەغەی ھاوردەکردنی بەرھەمی تەماتە و خەیار لە دەروازەکانی عێراقدا
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
"بێگەرد تاڵەبانی"وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی بەرھەمی تەماتە و خەیار لە دەروازە سنورییەکانی عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لەماوەی ھەفتەی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ لەگەڵ "د. محەمەد کریم خەفاجی"وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە گفتوگۆدابوون، بەمەبەستی چارەسەرکردن و جەختکردنەوە لەسەر کێشەی داخستنی دەروازەی سنوری عێراق بەرووی بەرھەمی ھاوردە بەتایبەتی"تەماتە و خەیار"، لەپێناو پاڵپشتیکردنی راستەوخۆی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی خۆماڵی"و ھەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.