سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، خێزانێکی دانیشتوی شاری بابل بە مەبەستی گەشت کردن ھاتوونەتە سەیرانگای دوکان، یەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانە لە کاتی مەلەکردندا لەسەر زێی دوکان لە قەشقۆڵی خنکاوە.

 وتیشی ئەو کەسە تەمەنی ٢٣ ساڵە و خوێندکاری زانکۆیە، لەلایەن تیمی مەلەوانی و ھاووڵاتیانەوە تەرمەکەی دەرھێنراوەتەوە، رەوانەی پزیشکی دادکراوە.

جەختی لەوەشکردەوە، چەندینجار لە رێگەی کەناڵی جیاجیاوە ئاگاداری گەشتیاران کراوە دوور بکەنەوە لە مەلەکردن، بەچەند زمانێکیش تابلۆ دانراوە کە مەلەکردن قەدەغەیە، بەمەبەستی ئەوەی رێگە لە دووبارە بونەوەی خنکانی گەشتیاران بگرن.

ھاوکات لە رووباری خاپور لە نزیک کۆمەڵگای باکرمان لەناحیەی رزگاری سەربە ئیدارەی زاخۆ لەکاتی مەلەکردندا ھاووڵاتیەکی تەمەن ٦٥ ساڵی خەڵکی زاخۆ خنکاوە، لەلایەن تیمەکانی مەلەکردنەوە تەرمەلە دەرھێنراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادکراوە.