زانکۆی پزیشکی سنە: تا ئێستا ھیچ کەس بە کۆلێرا گیانی لەدەستنەداوە
کوردسات نیوز
١١ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەھرام کەندایی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، تا ئێستا سێ کەس لە سنە، دوو کەس لە سەقز، کەسێک لە کامیاران، دوو کەس لە سەرواوا و ٣١ کەسیش لە مەریوان تووشی پەتای کۆلێرا بوون، بەڵام ھیچ کەس بە پەتاکە گیانی لەدەستنەداوە.
کەندایی راشیگەیاند، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ تیمێکیان بۆ پشکنینی ئەو کەسانە جێگیر کردووە کە لە ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە.



