لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی ٧ی ٢٠٢٢ بڕیاریاندا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و خوێندکاران لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی حکومی و ناحکومی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان حکومی و ناحکومی، درێژکراوەتەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٤ی ٨ی ٢٠٢٢.