نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکات
کوردسات نیوز
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...
بەڕێزان لە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان
یادی سێزدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان بە گەرمی لە ئێوە و تەواوی ھەڵسووڕاوان و لایەنگران و جەماوەری بزووتنەوەی گۆڕان بەگشتی پیرۆز دەکەم، ھیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک ھێزێکی سیاسیی کارا، ڕۆڵێکی دیار لە ژیانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراقدا دەگێڕیت و سەنگ و جێپەنجەی بە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی ھەرێمی کوردستانەوە دیارە.
لەم یادەدا جەخت لە گرنگی و پێویستیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسیاریەتیی ھاوبەشی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان دەکەمەوە بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان و کاری پێکەوەیی لەپێناو پاراستنی قەوارەی سیاسی و دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٧/٢٥