لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی  بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی کێڵی گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە لەوەی ئیدارەی ڕاپەڕین ھەموو ئەو خاڵانەی تەواوکردووە کە بۆ بەڕەسمی ناساندنی مەرزەکە پێویستن.

فراکسیۆنی یەکێتی جگە لەوەی داواکاری خەڵکی ڕاپەڕینیان بۆ بە ڕەسمی ناساندنی مەرزەکە خستەڕوو، ڕوانگە یاسایی و کارگێڕییەکانیان خستە بەردەم سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق و  داوایانکرد کاری جددی بۆ بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی کێلێ بکرێت.