لە قامیشلۆ خۆپیشاندان دژی شەھیدکردنی سێ فەرماندەی ژنی ھەسەدە لەلایەن تورکیاوە کرا
کوردسات نیوز
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە رێکخرا و تیایدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و روسیا کرا ئاسمانی ناوچەکە بە رووی فرۆکەکانی تورکیا دابخەن.
رۆژی ٢٢ ی تەمموز فرۆکەکانی تورکیا ٣ فەرماندەی ژنی ھەسەدەیان لە نزیک قامیشلۆ کردە ئامانج لەکاتێکدا لە کۆربەندێکی تایبەت بە شۆرشی ژنان دەگەڕانەوە و بەو ھۆیەوە ھەرسێکیان شەھیدبوون.



