دادگای کەتنی ھەولێر ئازادکردنی مەرجداری بۆ پێنج دەستگیرکراوی شیلادزێ رەتکردەوە
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
"بەشدار حەسەن" سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، تانە لەو بڕیارەی دادگای کەتنی دەشتی ھەولێر دەدەن و داوای تەمیزکردنەوەی دەکەن.
لەبەرامبەر ئەو بڕیارەشدا، بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان داوایەکیان ئاڕاستەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردەوە کە لە گرتووخانەی چاکسازی ھەولێرەوە بۆ چاکسازانی سلێمانی بگوازرێنەوە.
رۆژی سێشەممەش داواکاری گشتی ھەولێر، ئازادکردنی مەرجداری بۆ ئەو پێنج دەستگیرکراوەی شیلادزێ رەتکردەوە، کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە مانیان لە خواردن گرتووە.



