لەو پەیامەدا عەلاوی پیرۆزبایی ئەو متمانەیەیەی کردوە کە برایانی یەکێتی داویانەتە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی حزبەکە و ھیوای خواستوە  یەکێتی لە سایەی بافڵ تاڵەبانیدا لەسەر ھەمان پەیرەو و پرۆگرام بەردەوام بێت لە پتەوکردنی پەیوەندیە مێژوییە ھاوبەشەکان لە نێوان رۆڵەکانی عێراق ، ھەروەھا رایگەیاندووە ، شۆرشەکانی کورد دژی ستەم و دیکتاتۆریەت تەنھا شۆرشی کوردی نەبون بەڵکو شۆرشی عێراقی بون و یەکریزی گەلی کوردیش کلیلی یەکریزی ھەموو عێراقییەکانە ئەیاد عەلاوی لەو پەیامەدا رایگەیاندووە دڵنیان لەوەی کە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی یەکێتی بەردەوامیی دەدات بە کارکردن لەگەڵ ھێزە سیاسییە نیشتمانییەکان بۆ راستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی .