دوو کەس لەسەر پشتیوانیکردنی داعش لە فەیسبووک، دەستگیر کران
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت، "پاش بڵاوبونەوەی وێنەو دروشمی داعش لەئاکاونتی تایبەتی ( ھ ، م ، ع ) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ، کە دانیشتوی قەزای بازیانە ، تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی ( د ، ف ، ک ) لەسەر وێنەو پۆستەکە پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ بابەتەکە،" ھەردوو تۆمەتبار دەستگیر کران.
راشیگەیاند، "پاش بەدەستھێنانی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران لە (٢٧/ ٨/ ٢٠٢٢) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تێرۆر لەلایەن ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ھەردوو تۆمەتبار لە قەزای بازیان دەستگیرکران کە لەنەتەوەی کوردن و ڕاپێچی بەردەم یاساو لێکۆڵینەوە کران."
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ھاتووە، "ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە چاومان لەسەر ھەموو ئەو گروپو تۆمەتبارانە دەبێت کە چاویان بە ئازادی و ئارامی و سەروەری یاسادا ھەڵنایاو بەزووترین کات دەستگیردەکرێن و بڕیاری دادگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت."