بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیحسان عەبدولڕەحمان سلێمان بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی و کۆمەڵایەتی، پێشوازیکردووە لە وەفدێکی وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی فەتاح ئەحمەدی بریکاری وەزارەتی داد و نەسروڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ھەولێر.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕەوشی تەندروستی سزادراوانی ئێران لەناو چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان و کێشە و گرفتەکانیان، جەختیشیکرایەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان حکومەتی ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران، تایبەت بە ئاڵوگۆڕکردنی سزادراوان.