ھەرلەو دیدارەدا، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێکرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بە دوایین پێشھاتەکانی گۆرەپانی سیاسی عیراق و ناوچەکە کرد. 

لە بەشێکی تری دیدارەکە بریتیبوو لە ھەلسەنگاندنی ھاوکێشە سیاسی و سەربازی و ئابووریەکان لەسەر ئاستی ھەرێما‌یەتی و نێودەوڵەتی و تێڕوانینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئایندەی ناوچەکە.

ماکسیم خورۆشێڤ کونسڵ لە کونسڵخانەی رووسیا لە ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە روڵ و سەنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد لەسەر ئاستی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە ھێزێکی سیاسی خاوەن پێگە و مێژوویەکی پڕ لە سەروەریە.

 ‌ماکسیم خورۆشێڤ ، تەئکیدی کردەوە کە رووسیا ‌خوازیاری سەقامگیری سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری و پێشکەوتنی زیاترە لە عیراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، ووتیشی؛ ئامادەی ھەموو ھەماھەنگیەکی سیاسی و ئابوورین