حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز ٣ی ھەولێر
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
"ئاری ئەحمەد" بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاگەیاند، بۆری پڕۆژەی ئاوی ئیفراز ٣ی ھەولێر، بە درێژایی ١١ کیلۆمەتر نۆژەندەکرێتەوە و سەرەتاش بۆرییەکە لە وێستگەی مارعۆدا تاوەکو ناو شاری ھەولێر نۆژەندەکرێتەوە کە دوو ھەزار و ٧٥٠ مەترە، وتیشی، خەرجی نۆژەنکردنەوەی ئەو بەشەی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز ٣، ٥ ملیار دینارە و زۆرترین شکانیش لەماوەکانی ڕابردوودا، لەو بەشەدا بووە.
"ئاری ئەحمەد" راشیگەیاند، پرۆسەکە ئێستا لە تەندەریندایە و بەمزووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.