(خەزعەلی) لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کردوە رایگەیاند، جوانترین پیرۆزبایی لە  برامان (بافڵ جەلال تاڵەبانی) دەکەین بۆ ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی و ھیوای سەرکەوتن بۆ خۆی و و براکانی دەخوازین لە سەرکردایەکیتی یەکێتیدا.

دەشڵێت، ھیوامان وایە ئەم نوێ بونەوەیە رۆڵی کاریگەری ھەبێت لە پاراستنی یەکریزی وڵاتەکەمان و ھۆکارێک بێت بۆ پێشکەوتنی زیاتر و گەشەسەندنی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەگشتی و کەسوکارمان لە ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی .