سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆر نیگەرانم لە ھەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی توندوتیژی لە عێراق."

راشیگەیاند، "لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال مستەفا کازمی قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ھەموو وڵات دەربڕی."

دەشڵێت، کاتی ئەوە ھاتووە دایالۆگێکی ھەمەلایەنە و ڕاشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

مەسرور بارزانی وتیشی، "دەبێت ئەوەندە ئازا بین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێێن و قبوڵ بکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا ھەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی ھەمیشەیی ھەیە."