کوردستانکوردستان

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند، پشتیووانی لە بنەمای نەگۆڕی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق دەکەن و بە توندی دژی گۆڕینی خاکی عێراقن بۆ گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەرێمی.

رۆژی چوارشەممە، ٢٠ی تەموز، تورکیا تۆپبارانی ھاوینەھەواری گوندی پەرەخی لە سنووری ئیدارەی زاخۆ کرد، بەھۆیەوە نۆ گەشتیاری عەرەب کە ژن و منداڵیشیان لەناودابوو و خەڵکی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون کوژران و زیاتر لە ٢٠ گەشتیاری تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیار بوو سەعات ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم پارکی شانەدەر لە ھەولێر، خۆپیشاندانێک دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانەکە ھێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری پارکی شانەدەر بڵاوەیپێکرا و لە تەواوی ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر پارکەکە بازگەیان دانا.

 وتیشی، ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ڕێگریان لە ھاوولاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد بچن بۆ شوێنی گردبوونەوەکە و نەیانھێشت ھیچ چالاکی و روماڵێک بکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕاگەیاند، لە سەعات چواری بەیانی ڕۆژی ھەینی ئێران ئاوی ڕووباری زێی بچووکی گرتووەتەوە و تا ئێستا بەرینەداوەتەوە. وتیشی، لە ڕۆژانی ڕابردوو ئێران بۆ ماوەی چەند سەعاتێک ئاوی زێی بچووکی دەگرتەوە و دواتر بەری دەدایەوە، بەڵام لە بەرەبەیانی رۆژی ھەینییەوە ئاوەکە گیراوەتەوە و بەرنەدراوەتەوە.

ئێران بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٧ بە ھۆکاری دروستکردنی بەنداوی کۆڵەسە لە سنوری شاری سەردەشت لە خۆرھەڵاتی کوردستان ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و لە ئەو کاتەوە تا ئێستا ھەموو ساڵێک لە وەرزی ھاویندا چەند جارێک ئاوی ڕووبارەکە دەگرێتەوە و کێشە بۆ دانیشتوانی دەوروبەری دروست دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نیگەرانن لەو راپۆرتانەی کە بەدەستیان گەیشتووە سەبارەت بە تۆپبارانکردنی زاخۆ و کوژرانی ھاوڵاتی مەدەنی و پشتگیری تەواوی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق دەربڕیوە لەو لێکۆڵینەوانەی لەو بارەیەوە ئەنجامیدەدات، لەو ڕاگەیەندراوەدا دوپاتکراوەتەوە کە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەقامگیری عێراق و ھەرێمی کوردستان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاکار ئیبراھیم لە کۆمپانیای فۆنیکس تراڤڵ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە ھۆکاری داخستنی زۆرێک لە بنکەی پێدانی ڤیزای تورکیا لەلایەن خۆپشاندەرانەوە، حکومەتی تورکیا بە شێوەیەکی کاتی پێدانی ڤیزای ڕاگرتوە.

ڕاشیگەیاند، بەڵام ئەو کەسانەی پێشتر ڤیزەیان وەرگرتوە دەتوانن گەشتەکانیان ئاسای ئەنجام بدەن.

دوێنی تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەیەکی گەشتیاریان لە سنوری زاخۆ بۆردومان کرد و نۆ گەشتیار گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێکیش بریندار بوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەی ھیوا، رۆژانە ١٠ بۆ ١٢ نەخۆشی نوێ لە نەخۆشخانەکە تۆماردەکرێن و  ٢٥%ی ئەو کەسانەش سەردانی نەخۆشخانەی ھیوا دەکەن خەڵکی پارێزگاکانی تری عێراقن.

تەنھا لەئەمساڵیشدا ھەزار و ٦٧٩  نەخۆشی نوێ لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون. ھەروەھا ساڵی رابردووش ھەتاوەکو ئێستا ھەزار و ٦٨٨ نەخۆش تۆمار کراون، کۆی گشتی تووشبووە نوێکانیش لە ساڵی رابردوودا  ٣ ھەزار و ٨٠ کەس بووە .

بەھۆی دابیننەکردنی دەرمانیشەوە ماوەی نۆ مانگە ٢٠٠ نەخۆش چارەسەریان لە دەرەوە کڕیوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لەسنوری نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەعات ٦ی بەیانی ئەمڕۆوە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە، ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دەبێت .

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی ١٤ی ئەم مانگەش بەھۆی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی کۆڵەسەی خۆرھەڵاتی کوردستان، ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە و بەوەش گرفت بۆ پڕۆژەی ئاوی خاس کە ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دابیندەکات دروستبوو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگەی یەکێتی رایگەیاند، ھەموو ئەو فەرماندانەی لە کۆبوونەوەکە بەشدارن بەھۆی بەرزی پلە سەربازیەکانیان لە پەیکەربەندی ھێزەکاندا جێگەیان نەبووەتەوە و لە پەیکەربەندییەکی نوێ بەناوی ھێزی یەدەگ کە سەر بەھێزەکانی ٧٠ دەبن جێگەیان دەکرێتەوە.

وتیشی، ئەو فەرماندانە تێکۆشەری دێرینی یەکێتین و ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە ڕابردوودا لەناو ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەیەکدا بەھۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەھاووڵاتیان و لەبەرامبەر دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین، پانزە بەنزینخانەی تر لە ھەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەولێر سزادراون.

ڕاشیگەیاند، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، لەسەرەتای مانگی (٦)ی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ  کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانانەی سزادراون (١٥١) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (٦) بەنزینخانە بەھۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنی کوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەھاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان رایگەیاند/  رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، لەناو شارۆچکەی (بەحرکە) دەستیان بەسەر ٥٧٠ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ٣٩٠ گرام حەشیش و ٣٠ گرام جامایکا و ٤٦ گرام حەبی ترامادۆڵدا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٣ تۆمەتبار کە ماددەی ھۆشبەریان لە سنوری پارێزگای ھەولێر بڵاوکردۆتەوە و بازرگانیان پێوەکردووە، دەستگیرکراون .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی رەسمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، لەسەر بنەمای مامەڵەی ھاوشێوە، دیمەشق بڕیاریدا پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ئۆکراین بپچڕێنێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوریا و ئۆکراین لە ساڵی ٢٠١٨ەوە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان راگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆکراین ڤیزای دیبلۆماتکارانی سوریای لە کییڤ نوێنەکردەوە و حکومەتی سوریاش کاری باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە راگرت.

چەند ھەفتەیەک لەمەوبەریش حکومەتی سوریا بە رەسمی دانینا بە سەربەخۆی ھەردوو ھەرێمی دۆنیتسک و لۆھانسکی ئۆکراین، لەبەرامبەر ئەو ھەنگاوەشدا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆتایی بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و سوریا ھێنا. لەسەر بنەمای مامەڵەی ھاوشێوە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڕیاریدا پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ئۆکراین بپچڕێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی راگەیانراوەکە ....
‎بەڕێزان خانەوادەی کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەر (عەلی بۆسکانی)

بۆ کۆچی دوایی کاک بژار عەلی بۆسکانی، پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین.
‎کاک بژار یەکێکبوو لە گەنجە چالاک و ناسراوەکانی شاری سلێمانی و لەچەندین بواردا جێدەستی دیار بوو.

‎لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە ھەریەک لە د.سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا و ژمارەیەک لە پزیشکانی نەخۆشخانەکە ئامادەیبوون، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە کێشە سەرەکییەکانیانی پرسییەوە و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ چارەسەرکردنیان دووپات کردەوە و راشیگەیاند: نیگەرانین لەو دۆخەی رووبەڕووی نەخۆشخانەی ھیوا بۆتەوە کە ھیوایە بۆ ھەمووان، بۆیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ دەکەم تا کێشەکانتان بە زوویی چارەسەر بکرێت، چونکە نەخۆشخانەکە گەورەترین خزمەت پێشکەش بە ھەمووان دەکات.

وتیشی: "پێویستە ئەو داھاتەی کە لە سندوقی کۆمەک بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دیاریکراوە و لە بانک ھەڵدەگیرێت، بۆ ھیچ سێکتەر و بوارێکی دیکە خەرج نەکرێت، تەنانەت زۆر گرنگە بە پلانێک ھەوڵی زیادکردنی سەرچاوەکانی داھاتی سندوقەکەش بدرێت".

لای خۆیانەوە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا، سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ ھەوڵە دڵسۆزانە و بەردەوامەکانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەربڕی و ھاوکاری و پشتیوانییەکانی بۆ کەرتی تەندروستی بە گشتی و نەخۆشخانەی ھیوا بەتایبەتی بە گرنگ ناوبرد کە ئێستا دووچاری کێشە بۆتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک و ھەولێرمان ڕاسپاردووە بۆ پاڵپشتیکردنی تەواوی چارەسەرکردنی برینداران و ئامادەیی بۆ ھەر پێداویستیەکی پزیشکی و ئەمبوڵانس و پزیشکانی پسپۆڕ.

لەبارەی ئاماری قوربانیانی بۆردومانەکە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ٨ گەشتیار گیانیان لەدەستداوە پێش گەیشتن بەنەخۆشخانە ھەموویان گەنج و منداڵن. 

دەشڵێت یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە منداڵێکی یەک ساڵانە و ھەروەھا کوژراوەکان پێکھاتوون لە چوار کچ و چوار کوڕ.

راشیگەیاند، ٢٦ کەس بریندار بوون و ٦ کەس لەوانەی بەھۆی بۆردومانەکەوە بریندار بوون پێویستیان بە نەشتەرگەری ھەیە و بۆیان ئەنجام دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، کاتژمێر ٧ی بەرەبەیانی رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی ناوەندی، لە ناوچەی چیای قەرەچوغ دەستیپێکردووە و دوو رۆژی خایاندووە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە پاککردنەوەی تەواوەتی بەشی رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای زنجیرە چیای قەرەچوغ بووە لە تیرۆریستان.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، لەرێگەی فڕۆکە جەنگیەکانەوە توانراوە چەند مۆڵگە و ئەشکەوتێک خاپور بکەن، کە تیرۆریستان وەک شوێنی حەوانەوە بە کاریان ھێنابوو.

دەشڵێت، توانرا ٥١ کیلۆمەتر چوارگۆشە ناوچەیەکی شاخاوی سەخت، بەپانی ١٧ کیلۆمەتر بەتەواوەتی کێوماڵ بکرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...604605606607608...956