لە پێگەی تایبەتی خۆی، وەزارەتی پێشمەرگە لە فەیسبووک ڕایگەیاند، لە رێوڕەسمێکدا بەشێکی دیکەی ئەو پێداویستییانە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە دابین کرابوون، رادەستی نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە ‌کرا.

ڕاشیگەیاند، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەدەنگەوە ھاتنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و دابین کردنی پێداویستی و تۆکمە کردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەرز نرخێندرا و جەخت کرایەوە ئەو ھەنگاوە کاریگەریی بەرچاوی ‌لە پاراستنی گیانی پێشمەرگە و توانای بەرگرییان ھەبووە.


ڕوونیشیکردەوە، پێداویستیە سەربازییەکان جگە لە کەرستەی بەرگری، پڕۆسەی سەنگەرسازی و بیناکردنی جێی حەوانەوە و خۆپارێزی دەگرێتەوە، کە بێ جیاوازی و بە پێی پێویست دەخرێنە خزمەت سەرجەم میحوەر و سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە.