جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری قەزای ئامێدییان بۆردوومان کرد
هەژار
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز لەسنوری قەزای ئامێدی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومانکرا، وتیشی، درەنگانی شەوی رابردووش سنوری چیای گارە لەلایەن تورکیاوە بۆردوومانکراوە.
زیاتر لە چوار مانگە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە سنوری قەزای ئامێدی بەردەوامە و رۆژانەش ناوچە جیاجیاکانی ئەو سنورە بۆردوومان دەکات.
بۆردوومانەکانی تورکیا لە کاتێکدایە کە دوێنێش تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی ناوچەکانی سەقەر و ھۆڕنێ و بەڕەشکین و گرت خێوەت و بەردە سپیان و ممبەر و بەربزین و چیای بۆڵی-یان لە سنوری برادۆست تۆپباران کرد و ھاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەو وڵاتەش بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.