شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: نابێت بە ھیچ شێوەیەک جیاوازی لە نێوان ھاووڵاتیان بکرێت
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە دیدارەکەدا کە ئاسۆ شێرکۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئامادەی بوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پیرۆزبایی لێکردن بە بۆنەی دەستبەکاربوونیان لە ئەرکە نوێیەکەیان لە شارەوانییەکانی سنووری سلێمانی.
داواشی لێکردن ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان بدەن بۆ باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. بەوپێیەی ئەرکەکانیان پەیوەندییەکی راستەوخۆی بەھاووڵاتیانەوە ھەیە، پێویستە کاروبارەکان زیاتر رێک بخەنەوە و پڕۆژەی نوێی خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن. ھاوکات بەپێی یاسا و رێنماییەکان کاروبارەکانیان و مامەڵەی ھاووڵاتیان ڕایی بکەن و "بەھیچ شێوەیەک جیاوازی نەکرێت".
باسیلەوەشکرد کە ئامانجی یەکێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەکان، بەبەرداکردنی بەرگێکی نوێیە بۆ خزمەتکردن بەشێوەیەکی باشتر.
لای خۆیانەوە، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گاپێڵۆن، پیرەمەگروون، خەلەکان، گۆپاڵە، و تووەسپی سوپاسی پشتیوانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدیان کرد و ئاماژەیان بەو پلانانەشدا کە کاری لەسەر دەکەن و دەچێتە خزمەتی ھاووڵاتیان و سنوری کارکردنیانەوە.