٢٠٦١ ئەفسەر و پلەداری ھێزەکانی ٨٠ خانەنشین دەکرێن
کوردسات نیوز
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ھێنانەدی دادپەروەری لە رێکخستنی ریزەکانی ھێزی پێشمەرگە، پەیوەست بە بابەتی بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی و خانەنشینکردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاردراوە بە خانەنشین کردنی ٢ ھەزار و ٦١ ئەفسەر و پلەداری فەرماندەیی ھێزەکانی ٨٠ ی سەر بەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، حکومەتی ھەرێم کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکان لە چوارچێوەی ھێزێکی تۆکمە و رێکخراو لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەرگری کردن لەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی شەھیدان بە دەستھاتوون.