کوردستانکوردستان

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان ئەوەی خستەڕوو، لەسەرەتای سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تائێستا، ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی ھەنگاویش بۆ مافی مرۆڤ، ناسنامەی ١٧ خۆپیشاندەری کوردی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا کوژراون، لەو ژمارەیەش یەکێکیان ژنە و سیانیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە.

ھاوکات "جۆزێب بۆریل" لێپرسراوی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەکارھێنانی ھێز دژی خۆپیشاندەرانی ئێران رەتدەکەنەوە و ھیچ پاساوێکی نییە. ئیدانەی بڕیارەکەی لێپرسراوانی ئێرانیشی کرد سەبارەت بە دانانی کۆت و بەند لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت کە پێشێلکارییەکی روونە بۆ ئازادی رادەربڕین.

ھاوکات "ئەنالینا بیربوک" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە نیویۆرکەوە رایگەیاند، ئەڵمانیا دەیەوێت دۆسیەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بخاتە بەردەم ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، چونکە ئەگەر ژنان پارێزراو نەبن ھیچ کەسێک لە کۆمەڵگەدا پارێزراو نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، خێرایی ئەو بایەی کە پارێزگاکەی گرتووەتەوە لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و تا سبەینێ سێ شەممە بەردەوامی دەبێت، بەڵام خێراییەکەی کەمتر دەبێتەوە.

کەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاراستەی بایەکەش لە باکوری رۆژھەڵاتە بەرەو رۆژھەڵات دەبێت و تا سبەینێ ئێوارە بە چالاکی دەمێنێتەوە و لە ئێوارەدا تا رادەیەک کەم دەبێتەوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بە گشتی لە تەواوی ھەرێم ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر: ٣٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣١ پلەی سیلیزی
دھۆک: ٣٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٦ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٩ پلەی سیلیزی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ٢٢ ی ئەم مانگە رووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان بارھەڵگرێک و پیکابێکی تۆیۆتا لەسەر رێگەی ناحیەی خەلەکان روویدا و بەھۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا کە چوار  کەسیان ئەندامی یەک خێزان بوون و خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بوون، ھەروەھا دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی ھاتووچۆکەی خەلەکان بە ناوی "عەبدوڵا ئەحمەد" گیانی لەدەستدا کە ماوەی سێ رۆژ بوو لە نەخۆشانە بوو.

وتیشی،  ئەو کەسە تەمەنی "٤٥" ساڵە و باوکی پێنج منداڵە و لەکاتی رووداوەکەدا شۆفێری پیکابەکە بووە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی ھەرێم  ٢٠٦ ملیۆن و ١٠٤ ھەزار و ٦٢٦ دۆلار و لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵیشدا ٤٢٢ ملیۆن و ٤٦٥ ھەزار و ٥٧٦ دۆلاری قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوتی داوەتەوە.

کۆمپانیای دیلۆیت لە دواین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردبوو،  کۆی بەھای نەوتی فرۆشراو لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیار و ٧٨٩ ملیۆن دۆلار بووە و زیاتر لە ٢ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دۆلار بۆ دانەوەی قەرز و خەرجییەکانی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوت خەرجکراوە، تیکڕای پوختەی داھاتیش کە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت زیاتر لە یەک ملیار و ٥٧١ ملیۆن دۆلار بووە و بۆ مووچەی فەرمانبەران و جێبەجیکردنی پڕۆژەکان تەرخاندەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندی و تەندروستی گشتی ھاوڵاتیان، وەرگرتنی ڤاکسین بۆ تەمەنی سەرو پێنج ساڵان زیادکرا.

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، "ژەمی چوارەمی پاڵپشتیکار بە خوازیاری دەتواندرێت وەربگیرێت."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەعات ٣:١٥ خولەکی دوانیوەرۆی ئەمرۆ فڕۆکە جەنگییەکان بە چڕی  شوێنی ترشەکە، دۆڵی کڵاوە و کوێرەکانی و باسکی قەلێیان لە نێوان ھەردوو گوندی گەڵاڵە و سەفرە و شاخی ئاسۆسیان بۆردومانکردووەو تا ئێستا ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

وتیشی، بۆردمانەکە ترس و دڵە راوکێی لەلای دانیشتوانی گوندەکان دروستکردووەو بۆردومانی ئەمجارە بەراورد بە بۆردومانەکانی رابردوو زۆر چڕ بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز، ھاوخەبات و ھەڤاڵانی تێکۆشەری دێرین (مەلا رەحیم مەلا رەشید سەرقەڵا)

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (مەلا رەحیم مەلا رەشید سەرقەڵا)، پارتیزان و سکرتێری پێشووی سەرۆک مام جەلال بۆ کاروباری پارتیزانەکانی گەرمیانمان پێگەیشت.

‎ھەڤاڵ مەلا رەحیم یەکێک بوو لە تێکۆشەرە قارەمانەکانی رێگای خەبات و کوردایەتی، نموونەی بەرزی قوربانیدان و گیانفیدایی بوو لەپێناو خاکی کوردستان و ھەمیشە لەبەرەی گەلەکەیدا بوو. ئەوکاتەش کە قایمقامی کفری بوو، چەندین ساڵ دڵسۆزانە و لێبڕاوانە خزمەتی کرد.

‎لەدەستدانی جوامێرێکی وەک مەلا رەحیم لەدڵەوە نیگەرانی کردین و پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی، ھاوڕێ و ھەڤاڵانی دەکەین.

‎لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

‎٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوڵاتییەکی گوندی کورتکا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیک سەعات ١١ی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی کورتکا و میرگەڕێشیان لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دھۆک بۆردومان کرد و لە سنوری قەزای ئامێدیش زنجیرە چیای مەتینایان بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکانی تورکیا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام لە بەشێک لەو ناوچانە ئاگرکەوتەوە.

بەھۆی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی پارێزگای دھۆک، تا ئێستا ٢٤ گوند لە سنوری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ چۆڵکراون و دانیشتووانەکەی بە ناچاری ماڵ و ڕەز و باخ و مەڕوماڵاتیان جێھێشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارێک کە لەلایەن تەلەفزیۆنی رەسمی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە ، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ، تا ئێستا ٤١ کەس لە شارە جیاجیاکانی ئێران کوژراون، کە چەند کەسێکیان لە ھێزە ئەمنییەکانن، بەڵام رێکخراوی ھیومەن رایتس وۆچ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، تا ئێستا ٥٠ خۆپیشاندەر کوژراون. 

بە پێی زانیاریە رۆژنامەوانییەکانیش، تەنھا لە پارێزگای گیلان ٧٣٩ خۆپیشاندەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون کە ٦٠ یان ژنن ، لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنوسانیش کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە ئاشکرایکردوە، تا ئێستا ١١ رۆژنامەنوس دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە رۆژی سێشەممە ئامادەبن بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش، بەردەوامیی دەدرێت بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێم، بەپێی حوکمی ماددەکانی ٨٧ و ٨٨ و ٨٩ و ٩٧ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ ھاوبەشانی کارەبا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبا، بەھۆکاری کەمبوونەوەی سیولەی پارە بۆ پێدانی مووچەو دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکان لە نەخۆشخانەکان و ئاو و کارەباو رێگاوبان، پلانیان ھەیە لەسەر ئەو قەرزانەی کارەبا کە لای ھاووڵاتیانن لێپرسینەوە نەکەن تا لەداھاتوودا حکومەت بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەوە دەدات، بەڵام لەمەودوا پارەی خوێندنەوە واتە سەرفیاتی مانگانەی کرێی کارەبا لەلایەن ژمێرکارانەوە لەبەردەم ماڵاندا  وەردەگیرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوای لە ھاووڵاتیان کرد، ھاوکاری ئەو پڕۆسەیە بن، چونکە ئەرکی ھاووڵاتیانیش کەم دەبێتەوە و پێویست ناکات بۆ پارەدان سەردانی فەرمانگە و بنکەکانی وەرگرتنی پارەی کارەبا بکەن، ھەروەھا پڕۆسەکە بۆ چارەسەری کێشەی خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستانی بە (5 ملیۆن و 884 ھەزار و 23) کەس دیاریکردووە، بەوەش رێژەی ١٤%ی دانیشتووانی عێراق پێکدێنێت.

راشیگەیاند، ساڵانە ئەو رێژەیە دەکرێتە بنەما بۆ دیاریکردنی پشک و شایستە داراییەکانی ھەرێم لە بودجەی گشتی حکومەتی فیدڕاڵ، بەڵام چەند ساڵێکە وێرای دروستکردنی ئاستەنگی بۆ پێنەدانی شایستەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدڕاڵ و بەبێ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق ، پشکی ھەرێم بە کەمتر و بە ڕێژەی 12.6% ئەژمارکراوە، ئەوەش ستەمە کە بەرامبەر ھەرێم دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ، لە ھاویندا رۆژانە ١٤ بۆ ١٥ سەعات کارەبای نیشتمانی دراوەو لەئێستاشدا توانای بەرھەمھێنانی کارەبا ٣٥٠٠ مێگاواتە و بە نزمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ماوەکانی پێدانی کارەبا گەیشتۆتە ١٨ سەعات لە رۆژێکدا ، ھەروەھا ، کار لەسەر زیادکردنی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرھەمھێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی کۆرمور دەکرێت، کە بە ھۆیەوە بەرھەمھێنانی کارەبا ٢٥٠ مێگاوات زیاد دەبێت،  تا مانگی ئاداری ساڵی ئایندەش، بە زیادکردنی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرھەمھێنانی گاز، ٧٥٠ مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.

سەبارەت بە پێوەری زیرەکی کارەباش ، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە ، تا ئێستا پێوەری زیرەک بۆ یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار  ھاوبەشی کارەبا دانراوەو بەو ھۆیەوە کارەبا کۆنترۆڵ کراوە  ، بە جۆرێک رێژەی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە ٣٥% بۆ ٢٥% کەم کراوەتەوە و ١٠% بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕێندراوەتەوە ، پاڵپشتیی دارایی حکومەتیش بۆ پێدانی کارەبا بە تایبەتی پولی ماڵان گەیشتووەتە لە ٧٠%. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو ٢٠٢٢/١٠/٢ دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت.


ئاشکراشیکرد، دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروست و بەھەمان ریزبەندی مانگی رابردوو دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بۆ پۆستەکانی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتی زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکە وەردەگرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، ھەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

دواکات بۆ پێشکەشکردن سی ڤی یەکەی و پوختەی ڕاژەکەی و یەکەمین فەرمانی زانکۆیی بەدەستھێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان کۆتایی دەوامی  ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢-١٠-٢٠٢٢ لەم بەستەرە https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 دەبێت.

پۆستەکان:

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

ڕاگری کۆلێژی زانست

ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕاگری کۆلێژی پەرستاری

 ڕاگری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان

ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ڤێتەرنەری

ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکالیەکان

ڕاگری کۆلێژژی زانستە ڕامیارییەکان

ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕاگری کۆلێژی پەروەردە

ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

ڕاگری کۆلێژی یاسا

ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان

ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری

ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان

ڕاگری کۆلێژی بازرگانی

ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی

ڕاگری کۆلێژی زانستە سروشتیەکان

ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان

ڕاگری کۆلێژی زمان

ڕاگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری

ڕاگری کۆلێژی پزیشکی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی کردووە و رایگەیاندووە، کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقیی ئێرانەوە، داڕمانی ئەخلاقییە و جێگەی شەرمەزارییە، دەشڵێت، بەشداری ئەو دەنگە ناڕەزاییانە دەکەن کە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بەرز دەکرێتەوە و سڵاو لە تێکۆشەران و خەڵکی ناڕازی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کێشەی کورد و کێشەی ژنان لە ئێران بە شێوازێکی گونجاو چارەسەر بکرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...605606607608609...997