ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا  و بەپشتبەستن بە زانیاری ھەواڵگری ورد، توانیویانە لەگوندی قیروان لە ریفی باشوری تەل حەمیس دەستبەسەر دووەم گەورەترین حەشارگەی چەکی داعشدا بگرن کە بڕێکی زۆر چەک و تەقینەوەی تێدا بووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەش کە دەستیان کەوتووە، داعش پیلانێکی مەترسیداری ھەبووە بۆ ئەوەی  ئەو چەکانە بۆ پەلاماردانی کەمپ و شارۆچکەی ھۆل و خۆرھەڵاتی شاری حەسەکە بەکاربھێنێت، بەڵام بەدەستبەسەرداگرتنی ئەو حەشارگەیە پیلانەکە شکستیپێھێندراوە.