ژمارەی تووشبووان بە کۆلێرا لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە ٣٣٨ کەس
لاڤە
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ئاژانسی رەسمی "سانا" لە وەزارەتی تەندروستی سوریاوە بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبووان بە کۆلێرا لە ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە.
لە حەلەب ٢٣٠ تووشبوو، لە دێرەزوور ٥٥ و لە حەسەکە ٢٥ و لە لازقیە ٢٥ کەس و لە حومس ٥ و لە دیمەشق ٤ تووشبوو تۆمارکراوە، ھاوکات حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە حەلەب و دێرەزوور و حەسەکە تۆمارکراون، کە ٢٥یان لە حەلەبن.
بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای دەرعاش بڵاویکردەوە، تائێستا ھیچ حاڵەتێک لە پارێزگاکەیان تۆمارنەکراوە.
تائێستاش رێکخراوی تەندروستی جیھانی، دوو فڕۆکە ھاوکاری تەندروستی گەیاندووەتە سوریا و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە.