کوردستانکوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٢  لە خوێندنگایەک لە ناوشاری سلێمانی زیاتر ۱۰۰ خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بەمنداڵان دەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە لیژنەیەک پێکھێنرا.


راشیگەیاند، دوای سەردانی لیژنەکە و ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت، خواردن بۆ خوێندکاران لە فرۆشگەی خوێندنگەکە بەشێوەیەکی ناتەندروست ئامادەکرابوو، ھەروەھا ئەو ئاوەی لە رێگەی بیرەوە دابیندەکرێت و خوێندکاران بەکاریدەھێنن نەشیاوە بۆخواردنەوە ناگونجێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لە رایگەیەندراوێکدا ئیدانەی رووداوی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کوشتنی ئانوش ئاپیتیانی لە ئەرمینیا کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، سیاسەتەکانی دژی ژنان بەردەوامە، بۆیە داوا لە ژنانی سەرتاسەری جیھان دەکەن، دژی ئەو سیاسەتانە یەکبگرن و ناڕەزایی دەرببڕن.

راشیانگەیاند، پشتیوانی لە خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی ژنانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکەن و تا بە ئەنجام گەیشتنی خۆپیشاندانەکان، لە سەر شەقام دەمێننەوە و دژی سیاسەتەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەوەستنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزە تایبەتەکانیان لە باکوری شاری رەقە سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە کە سەرقاڵی دروستکردنی بۆمب و کەرەستەی تەقەمەنی بوون و بەنیازبوون چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیر کردنی ئەو تیرۆریستانە بە پاڵپشتی و ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، دەسەڵاتی دادوەری لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٧٣١ کەس دەرکردوە، بەڵام تەنیا ٣٩٦ کەسیان حوکم دراون.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لەو ژمارەیە ٨ کەس بە پلەی وەزیر و ٥٣ کەس پلەی تایبەت و بەرێوەبەری گشتییان ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سێرگی لاڤرۆڤ لە دواین رۆژی لووتکەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، ناتۆ ئامانجیەتی وڵاتانی ئاسیا کۆنترۆڵ بکات و دەیەوێت لە رۆژھەڵاتەوە سنوورەکانی فراوان بکات و ھێز لەسەر سنوورەکانی روسیا بڵاوە پێبکات.

وتیشی، رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ بۆ ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین جێبەجێ ناکرێت و ئەو کەشتیانەی گەنمی ئۆکراینیان بارکردووە بەرەو وڵاتە ھەژارەکان ناڕۆن، راشیگەیاند، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا شەڕێکی ئابوورییان لە دژی روسیا راگەیاندووە، کە نرخەکانی لە جیھاندا بەرزکردووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا داواشی کرد، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی فراوان بکرێت، بەجۆرێک وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاش لەخۆبگرێت، وتیشی، نیگەرانن لەو ھەوڵانەی بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەدرێن و ئەمریکا لەگەڵ ئێران و تایوان یاری بە ئاگر دەکات و روسیا کار بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەکات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی ناوەندی یەکێتی لە دانیمارک و لەسەر ڕاسپاردەی  پۆڵا سیروان تاڵەبانی  ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە،  وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پێکھاتبوون لە  وشیار جلال دەربەندی، لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی لە دانیمارک و شوان ھەولێری لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی شاری ھۆیتاسترۆپ لە دانیمارک، سەردانی پەرلەمانی دانیمارکیان کردو لەگەڵ ھێنریک دام کریستیانسن، سەرۆکی پەرلەمان و گروپێکی سۆشیال دیموکراتەکان کۆبوونەوە.

لە سەردانەکەدا باس لە دروستکردن و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سۆشیال دیموکراتی دانیمارک کرا. سەرۆکی پەرلەمانی دانیمارک کە یەکێکە لەسەرکردە باڵاکانی سۆشیال دیموکرات و سیاسەتمەندارە بەتواناکانی دانیمارک، پێشوازی لەو دەستپێخەرییەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردو بە ھەنگاوێکی گرنگی وەسف کرد کە لە داھاتوودا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سۆشیال دیموکراتی دانیمارک پێکەوە کار بکەن.  

ھێنریک دام کریستیانسن، یەکێکە لەسەرکردە باڵاکانی سۆشیال دیموکرات و لە ژیانی سیاسی خۆیدا چەندین پۆستی ھەبووە لە ناو حکومەتدا و ئێستاش  لەسەر لیستی سۆشیال دیموکراتی دانیمارک سەرۆکی ئەم خولەی پەرلەمانە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دامەزراوەی سندوقی ڕای گشتی ناسراو بە ( فۆم) راپرسییەکی لەناو ھاووڵاتیانی روسیادا ئەنجامداوەو لەسەدا ٨٠ی بەشداربووان پێیان وایە ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی باش لە پۆستەکەیدا کاردەکات، ١٠%ش پێیان وایە خراپە، ١٠% وەڵامیانەداتەوە.

ھەروەھا ٧٧%ی بەشداربووانی راپرسییەکە متمانەیان بەسەرۆکی وڵاتەکەیان ھەیە و ١٣%ش متمانەی پێناکەن، ھەروەھا ١٠% وتوویانە ناتوانن وەڵام بدەنەوە.

راپرسییەکە لە نێوان ١٦ بۆ ١٨ی ئەیلول ئەنجامدراوەو ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبەرد قابیل، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەریی لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، چاودێری ھەموو ئەو خۆراکە کیمیایی و ماددە قڕکەرانە دەکەن کە لە نوسینگە کشتوکاڵییەکانەوە دەدرێن بە جوتیاران و لە خانووە پلاستیکییەکاندا بۆ باشکردن و زیادکردنی بەرھەم بەکاردەھێنرێن، چونکە ھەندێک لەو ماددە قڕکەرانە بە تەواوی قەدەغەیە و لە ھەر شوێنێک ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

راشیگەیاند، بۆ دڵنیابوونەوە لە دەرمانەکان و بەرھەمی جوتیاران، بەردەوام چاودێری کارگەکانی بەرھەمھێنانی ماددە کیمییایی و کشتوکاڵییەکان و ھەموو خانووە پلاستیکییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەن.  سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ داواشی لە ھاووڵاتیان کرد لە ھەر نوسینگەیەک یان خانووی پلاستیکییەک تێبینییان لەسەر ھەر دەرمانێک ھەبوو، قائیمقامییەتی سلێمانی لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ رێکاری پێویست بگرنەبەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، دوای گەنگەشەکردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتەو دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان  لە ڕوانگەی ھەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پرۆژە یاساکە کەوتووە. 

ڕاشیگەیاند، دوای خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەو ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان ھەیە. 

لە درێژەی  ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان، پرۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کار، و ھەوڵی بە یاساکردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی ھێلکە بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و زیادبوونی خواستی ھاووڵاتیان لەسەری بەرزبووەتەوە و یەک کارتۆن ھێلکە زیاتر لە ١٥ ھەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

روونیشیکردەوە، ھەفتەی رابردوو یەک کارتۆن ھێلکە بە ٥٠ ھەزار دینار بۆ ٥٣ ھەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی ٦٥ ھەزار دینار.

جەختیشیکردەوە، بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ھێلکە کۆبوونەوەیان لەگەڵ خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکاندا کردووە و بەڵێنیانداوە نرخەکەی زیاتر بەرزنەکرێتەوە و ھەوڵیش بدەن ھەرزانتر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەی کازمی و ماکرۆن لە پەراوێزی ٧٧ەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە لە نیویۆرک.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەوڵەکانی "کازمی" بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسی و دەستپێشخەری گفتوگۆی نیشتمانی و بەستنی دووەم کۆنگرەی بەغداد بۆ ھەماھەنگی و ھاوبەشی تاوتوێ کران.

ھەروەھا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بابەتە ھەرێمی و نێودەوڵەتییە ھاوبەشەکان و بواری ئابوری و وزە و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و وەبەرھێنان باسکراون.

سەرۆکی فەڕەنساش پشتیووانی خۆی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی دەربڕی و جەختیکردەوە لە گرنگی ھاندانی ھێزە سیاسییەکان بۆ دانووستان لەپێناو گرەنتیکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی دەستور.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو گردبوونەوەی ناڕەزایی لەچەندین ناوچەی جیاوازی تاران رێکخرا و لە چەندین شاری تریش پەرەیسەند. 

ھاوکات لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان بەردەوامی ھەیە و لەشاری پاوە خۆپیشاندەران ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی ھێزە ئەمنییەکان بەردا. 

خۆپیشاندانەکان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی سەرەتا لە ناوچە کوردییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان سەریھەڵدا و دواتر زیاتر لە ٥٠ شار و شارۆچکەی گرتەوە، بەگەورەترین خۆپیشاندانیش لە دوای خۆپیشاندانەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئێران دادەنرێت. 

بەپێی دوایین راپۆرتی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا حەوت کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژران و زیاتر لە ٤٥٠ کەسیش برینداربوون و ٥٠٠ کەسی دیکەش دەستبەسەرکراون، پێشبینیشدەکرێت ئاماری قوربانییەکان روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان شێخ لەتیف بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ خوێندکار لە یەک خوێندنگەی شاری سلێمانی، توشی سکچوون و رشانەوە بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان کراون.


وتیشی، بە مەبەستی بەدواداچوونی ئەو حاڵەتە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەتی لە "چاودێری تەندروستی و یەکەی ئاو و تەندروستیی خوێندنگاکان" راسپاردووە، بەدواداچوون بکەن بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی خۆراک و ئاو بۆ پشکنینی تاقیگەیی وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان لە بڕگەی یەکەمدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان دەکات و لە بڕگەی دووەمیشدا پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت. 

دوێنی پەرلەمانی کوردستان دوای ١٠ سەعات کۆبوونەوە، خوێندنەوەی دووەمی لەسەر پێشنیازە یاسای ھەمواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ژنان تەواوکرد، کە لە ١٤ ماددە پێکھاتووە، لەنجە ئیبراھیم سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنانیش لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی ساڵێکە کار لەسەر ھەمواری ئەو یاسایە دەکەن، ھیچ بڕگە و ماددەیەکی دژی بنەماکانی ئایین و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تێدانییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکۆبونەوەیەکدا، بە سەرپەرشتی ئاسۆ مامەند، کارگێری مەکتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندەکانی ناوچە دابراوەکان لە (شەنگاڵ و کەرکوک و دووزخورماتوو و مەخمور و خانەقین) و سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم گفتوگۆ لەسەر یەکخستی توانا و ھەڵوێستەکانی یەکێتیی و ھێزە سیاسیەکانی کوردستان کرا بۆ داکۆکیکردن لەویست و داخوازییەکانی خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان لەڕووی ژیان و خزمەتگوزارییەوە، چ لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی و چ لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاسۆ مامەند ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خەلک و خاکی ئەم ناوچانە بە بەشێک لەستراتیژی دوور مەودای خۆی دەزانێت و لەبەر رۆشنایی سیاسەتی راست و دروستی سەرۆک مام جەلال بۆ پێکەوەژیان و خزمەتکردنی میللەتەکەمان لەو ناوچانە  بەھەموو شێوەیەک داکۆکی لێدەکات.

وتیشی، پێویستە وەک یەکێتی سیاسەتێکی گشتگیری کوردستانی لەسەرجەم ناوچە دابڕاوەکان ڕەچاو بکرێت و پێکەوە داکۆکی لێبکەین و بیکەینە بەشێکی دانەبڕاو لە سیاسەتی ھەموو لایەنە کوردستانیەکان، بەتایبەتی یەکێتیی لەھەموو ئەو ناوچانە نوێنەری لەپەرلەمانی عێراق ھەیە.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گەڵالەکردنی پرۆژەیەکی پێویست بۆ ناوچە دابڕاوەکان کرا و مەکتەبی راگەیاندن و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتیی راسپێردرا بایەخی زیاتر بەو ناوچانە بدرێت  لەڕووی کێشە و گرفتە جۆراوجۆرەکان و کومەڵانی خەڵک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، رێواز فایەق  لێدوانی بۆ ھیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی و ئەوەی بە رەسمی بڵاوکراوەتەوە لە سایتی رەسمی پەرلەمان تەنیا ڕاگەیەندراوی رەسمییە  سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە.

 لە روونکردنەوەکەدا داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە پابەندی یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیارییەکانیان.

ئەو روونکردنەوەیە لە دوای ئەوە دێت کە چەند میدیایەک بڵاویانکردەوە، گوایا رێواز فایەق پێی راگەیاندوون کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی رێککەوتوون نووسینەوەی دەستوور بە کۆدەنگی نیشتمانی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...606607608609610...996