شاھۆ عوسمان قائیمقامی قەزای شارباژێر، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، درۆنێک لەسەر پردی شێخەڵ مارێن لە نزیک ناحیەی زەلان لە سنووری قەزای شارباژێر بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی کردووە، راشیگەیاند،مووشەکێکی تر ئاڕاستەی نزیکی رووداوەکە لە ناحیەی زەلان کراوە  و تائێستا درۆن بەسەر ئاسمانی ناوچەی زەلاندا دەسووڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و بەھۆی بۆردومانەکەوە کەسێکیان بریندار بووە، تیمە تەندروستییەکانیش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.