ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی روداوی کوشتنەکەی گەرەکی بەختیاری شاری سلێمانی دەستگیرکران
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی راگەیانراوەکە ...
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ( ٢٠٢٢/١٠/٤) ئاگادارکراین لە ڕووداوێکی کوشتنی ژنێک بەناوی ( ناگەھان کمال ئاکارسێڵ ) لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ، دەستبەجێ ھێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و پاش بەدواداچوونی وورد لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە ژێر ڕێنمایی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر- کۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەیە دەستگیر بکەین و لە ئیستا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ھاوڵاتیانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر دەکەین کە ھاوکارمان بوون لە دەست خستنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی



