لە دانیشتنێکدا دوا پێشھات و گۆرانکاریەکانی عیراق و ناوچەکە گفتۆگۆیان لەبارەیەوە کرا، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی بۆ وەفدی میوان خستە روو کە لایەنگیری زوو پێکھێنانی حکومەتی تازەی عیراق دەبن و  لەگەڵ کۆی لایەنەکان لە گفتووگۆو دانووستاندان بۆ  چارەسەری گرفت و ناکۆکیەکان و زەمینە خۆشکردن لەپێناو پێکھێنانی حکومەتی تازە.

ھەروەک شوانی روونیشی کردەوە کار بۆ ئەوە دەکەن لە پێناو بەرەو پێشەوە چوونی گفتووگۆکانیشیان لەگەڵ حکومەتی تازەی عیراق و  دەستووری عیراقیشی بە بنچینە زانی بۆکۆی دەسکەوت و ماف و داواکاریەکانی حکومەتی ھەرێم و خەڵکەکەی. 

کۆلین لەیک ھەموو پشتیوانیەکی ووڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشەوە چوونی گفتووگۆکان وکۆبوونەوەو دیداری لایەنە ناکۆکەکان لەو پێناوە خستە روو، ھەروەک ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانیش تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، لەمبارەیەوە د.خالد شوانی سەرنج و تێروانینەکانی خستە روو سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانەو کێشەو گیروگرفتی کەڵەکە بووی سەرجەم ناوچەکان  پرکردنەوەی بۆشایی ئەمنی بە ھێزی ھاوبەشی بە گرنگ زانی لە پێناو رێگە گرتن لە گۆرینی دیموگرافیای ناوچەکە.