لە ماوەی ساڵێکدا ٥٢ ھاووڵاتی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون
هادی
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، ٥٢ ھاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی تری ئێران لە سێدارە دراون و تا ئێستا ناسنامەی ٥١ کەسیان ئاشکرا بووە. بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ئامارەکە ٨% زیادیکردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە کە لەھەریەکەیان ٩ حاڵەت تۆمارکراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی لە ئیلام و کەرەجیش ٨ حاڵەت و لە کرماشان ٦، لە ئەراک ٥، سنە ٤ حاڵەت تۆمارکراون.