لە ئاکامی ھێرشێکی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دوو شەڕڤان بوونە قوربانی
گۆران
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ئاکامی ھێرشێکی سوپای تورکیا لە شارۆچکەی رمێلانی سەر بە قامیشلو شەرڤانێک کوژراو یەکێکی تریش بریندار بووە.
ئەو ھێرشەی تورکیا بۆ سەر رمێلان ھاوکاتە لەگەڵ ھۆشدارییەکانی ھەسەدە و وڵاتانی ناوچەکە و جیھان لەبارەی مەترسی ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.



