لە کەرکوک ٤ کەس بە تەقەی خۆشی بریندار بوون
کوردسات نیوز
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
دوو لە بریندارەکان لەشەقامی قودس بوو بەناوەکانی (عەبدول موئمن ئایدن بەھجەت) و (قێی چیا ئەحمد).
لە گەڕەکی دۆمیزیش ھاوڵاتییەکی دیکە بەناوی (گورھان عبود مدد) بەھۆی تەقەی خۆشیەوە برینداربوو ، جگە لەوە لەگەڕەکی عەدەن کچێکی تەمەن ١٢ ساڵان بەناوی (ھێلین ھیشام ئەحمەد) برینداربوو.
ھەر بەھۆی تەقە کردنەوە لە ناحیەی پردێ ٧ کەس دەستگیر کراون کە ٥ کەسیان چەکداری حەشدی شەعبین و ٢ یشیان پێشمەرگەن.
ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە دەستپێکردنی یاریەکە، ھێزە ئەمنیەکان چەند بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە و تەقەی خۆشیان بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەکرد.