ئەمڕۆ شەممە لە نوسینگەکانی دەرەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی عێراق و ھەرێم بەھای کڕین و فرۆش بە جیاوازی ھەزار تا ١٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەھای فرۆشتنی دۆلار بە ١٦٦ ھەزار و بەھای کڕینیش بە ١٦٥ ھەزارە و لە ھەندێک شوێنیش کەمترە.

سەرچاوەیەک لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند: چاوڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی کاش و حەواڵەی دۆلار زیابکات، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەھای دینار بەرامبەر دۆلار.

ھەروەھا سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق بە میدیاکانی ووتووە، ھەفتەی رابردوو لە یەکشەممە تا پێنج شەممە، ٥٩١ ملیۆن و ٣١٦ ھەزارو ٨٤٠ دۆلار خراوەتەڕوو بە تێکڕای رۆژانەی ١١٨ ملیۆن و ٢٦٣ ھەزارو ٣٦٨ دۆلار،  کە بەراورد بە ھەفتەی رابردووتر رێژەی خستنەڕووی دۆلار لەسەدا ٦٣.٨٢ زیادی کردووە.