ئەفسەرێکی پۆلیسی گومرگ لە ھەولێر بێسەروشوێنە
کوردسات نیوز
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
لیوا حەیدەر عومەر بەرپرسی ناوچەی یەکی پۆلیسی گومرگ لە ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، عەقید بەھزاد محەمەد کە لە ناوچەی یەکی پۆلیسی گومرگ کاردەکات، رۆژی پێنج شەمە دەوامی ئاسایی خۆی کردوە و دواتر لەکاتی رۆیشتنەوەی بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، عەقید بەھزاد کە خەڵکی ئاکرێیە و لە ھەولێر دەوام دەکات رۆژی پێنج شەممە دوای تەواوبوونی دەوام، دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش چاوەڕوانیان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردویانە و لەو کاتەوە چارەنوسی نادیارە.
تا ئێستا پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ھیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.