شەش تۆمەتبار لەسەر رووداوەکەی مێردین دەستگیرکران و دوانیان ئازادکراون
هادی
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کامێراکانی چاودێری کە لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەدا ھەیە، دەرکەوتووە تۆمەتباران بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە دەچنە شوێنێکی پشوودان، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی قوربانییەکان دێتە شوێنەکە، تۆمەتباران شوێنەکە جێدەھێڵن، ھەر بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەکان کە لە کامێرا ئەمنییەکاندا دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلی تۆمەتباران لە دوای ئەنجامدانی ھێرشەکە لە بەنزینخانەیەکدا لادەدات.
ھاوکات سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی مێردین رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەو رووداوەی لە سەر رێگای نسێبین روویدا بەردەوامە، کە لە کۆی شەش تۆمەتبار کە دەستبەسەرکرابوون دووانیان ئازاد کران، رێکارە ئەمنییەکان لەبارەی چوار تۆمەتبارەکەی تر درێژەی ھەیە و تۆمەتبارەکان لە دانپێدانانەکانیاندا ھۆکاری تاوانەکەیان بۆ دزیکردن گەڕاندووەتەوە.