حکومەتی ھەرێم چاوەڕوانی وەڵامی عێراقە بۆ کردنەوەی بانکی نیشتمان لە ھەرێمی کوردستان
هادی
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانکی نیشتمان بانکێکی حکومییە، بە یاسای بانکی ناوەندی عێراقی دادەمەزرێت، ڕێکارەکانی دامەزراندنی دەست پێ کراوە و کارەکانی لە ھەرێم بە سەرمایەی نزیکەی ٢٥٠ ملیار دینار کۆتایی ھاتووە و ٢٥ ملیار دیناریش بە کاش لە بانکی ناوەندی عێراقی لە ھەولێر دانراوە، بەڵام چاوەڕوانی بانکی ناوەندی عێراقن مۆڵەت بدات بە کردنەوەی بانکەکە و کارەکان دەست پێ بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، کە مۆڵەت لە بانکی ناوەندی عێراقی وەردەگرن، واتە ھەموو ئەو کارانەی بانکی ناوەندی عێراقی ئەنجامی دەدات لە رووی رێنمایی و یاساوە لە بانکی نیشتمان لە ھەرێم جێبەجێی دەکرێن.
بەوتەی مەولود سابیر، دوای کردنەوەی بانکەکە، ھەموو پێشینەکان بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم دەکرێتەوە، ھەروەھا دەرگا وڵا دەکات تا بانکەکانی ھەرێم بکرێنە سیستەم و بەڕووی دەرەوە و جیھاندا بکرێنەوە.
دەشڵێت، ئەگەر ئەوان ئەندام بن لە بانکی ناوەندی عێراقی و بە یاسا مۆڵەت وەربگرن، ئەو کاتە بانکی ناوەندی عێراقی ڕێژەیەک لەو دۆلارەی دەیخاتەڕوو دەداتەوە بە بانکی نیشتمان و لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بازاڕ، ئەوەش دەبێتە ھۆی دابەزینی نرخی دۆلار.