بانکی ئەقلیمی بازرگانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرجەم گەشتیارانی عێراق کە دەیانەوێت دۆلار بکڕن بە نرخی ھەزارو ٣٢٠ دینار لە سبەینێوە لقی ھەولێری بانکەکەیان تەنھا دۆلار دەفرۆشێت بەو گەشتیارانەی فۆڕمی ئەلکترۆنی پڕدەکەنەوە، واتا نرخی ١٠٠ دۆلار ١٣٢ ھەزار دینار دەبێت.
رونیشیکردۆتەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە دەبێت لە سەعات ٨ی بەیانیی تاکو ٢ی دوانیوەڕۆ، ھەر داواکارییەکیش لەدوای ئەو وادەیە رەوانە بکرێت رەتدەکرێتەوە، ھەر کڕیارێکیش بەبێ بوونی وادە کە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی بۆی دیاری دەکرێت سەردانی لقی ھەولێر بکات رێگەی پێنادرێت بچێتە ژوورەوە.
لەدیدارێكی دۆستانەشدا، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە رووداو و گۆڕانكارییەكانی ئێستای ناوچەكە و هاوكێشە نوێیەكان و بیروڕای پێویست سەبارەت بەكۆی هەلومەرجەكە و سیاسەتی هەرێمایەتی و دەركەوتە و ئەگەرە نوێیەكانیش خرانەڕوو.
عامر شوانی وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی قۆریە لەسەر بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٩ لەیاسای سزادانی عێراقی و بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لە خەڵکی موسڵ بەناوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونەوە کە دواتر دروستیشی نەکردووە، روشدی سەعید خاوەنی کۆمپانیای عادل موتەحیدەیان لەناو شاری کەرکوک دەستگیرکردوە و ساڵی رابردووش برایەکی روشدی سەعید لەسەر ھەمان دۆسیە دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، روشدی سەعید لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراو بووە و ئەماددەیەشی پێی دەستگیرکراوە ئازادکردنی بە کەفالەت نایگرێتەوە.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: سبەینێ ١٢/٣، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی سیستمی یەکپەنجەرەیی رادەگەیەنێت.
لەبارەی سیستمەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، یەکپەنجەرە، لەچوارچێوەی بەئەلکترۆنی کردنی کاروباری فەرمانگەکانە و بەشێکە لەپڕۆژەی خزمەت، کە بریتییە لە باشتر پێشکەش کردنی خزمەتەکانە بۆ ھاوڵاتی خزمەتخواز و راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لە فەرمانگەکان بەئاسانترین شێوە و بەنەھێشتنی ڕۆتین و رێگرتن لە گەندەڵی.
ئاشکراشیکرد، قۆناغی یەکەم لە پێنج فەرمانگەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەکرێت و دواتر فەرمانگەکانی تریش دەگرێتەوە، بڕیارە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیتریش ئەم پڕۆژەیە جێبەجێبکرێت.
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران رشیگەیاند، سودەکەی ئەوەیە کە ھاوڵاتی خزمەتخواز لەڕێی یەکپەنجەرەوە مامەڵەکەی پێشکەش دەکات، دەرئەمجامەکەشی وەردەگرێتەوە، ئەوکاتە فەرمانبەر ھەڵدەسێت بە جێبەجێ کردنی ھەموو مامەڵەکە و پێویست ناکات ھاوڵاتی خزمەتخواز چەند ژوورێک بکات، بێگومان ئەمەش رۆتین ناھێڵێت و کە رۆتینیش نەما بەر بەگەندەڵی دەگیرێت، ئەمەش ھەمووی لەچوارچێوەی پڕۆژەی خزمەتە کە ساڵی ٢٠١٣ بەڕێز قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پاکێجێک لە پڕۆژەی چاکسازی و بەئەلکترۆنی کردنی کاروباری حکومەت پێشکەشی کردوون و دواتر کاریان لەسەر کراوە وەک بایۆمەتری و خزمەت و تۆماری کۆمپانیاکان و یاسای کار و بەئەلەکترۆنی کردنی بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەت
بەپێی راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكە، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە رێكەوتوون لەسەر ئەوەی سیستمی چوار بازنەیی بەپێی پارێزگاكانی هەرێم بێت، تۆماری بایۆمەتری كۆمیسیۆنی عێراق بكرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردن.
هەر بەپێی رێككەوتنەكە، داتاکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەكاردەهێنرێت بۆ دیاریكردنی كورسی پارێزگاكان، هەروەها كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كارادەكرێتەوە.
هەروەها بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی تایبەت بە كورسی پێكهاتەكان، یەكێتی و پارتی پێنج لایەنەكە رێككەتوون، لەسەرئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكان لەدەرەوە و ناوەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدەن، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە.
كەریم شكور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای هەوڵەكانیان بۆ تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكانی سنوری نیشتەجێبوونی شارەوانی قەزای خورماتوو، بەپێی بڕیاری ژمارە 320 ی ساڵی 2023 تاپۆدەكرێن.
راشیگەیاندوە، پێویستە هاووڵاتیان لەماوەیەكی دیاریكراودا سەردانی شارەوانی خورماتوو بكەن تاكو مامەڵە یاساییەكانی تایبەت بە تاپۆكردنی موڵكەكانیان تەواوبكەن و بڕیارە بیانگرێتەوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، رووداوێکی تەقەکردن لە کڵێسایەک لە شاری ھامبۆرگ لە باکوری وڵاتەکە روویداوە و چەندین کەس بوونەتە قوربانی و ئەو کەسەشی ھێرشەکەی ئەنجامداوە کوژراوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، ھێزێکی ئەمنی زۆر لە ناوچەکە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تائێستا ھۆکاری ھێرشەکە نازانن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
ھەرچەندە پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماری رەسمی ھێرشەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکانی وڵاتەکە باس لە کوژرانی حەوت کەس و برینداربوونی نزیکەی ١٠ کەسی دیکە دەکەن، دەشڵێن یەکێک لە کوژراوەکان ھێرشبەرەکەیە.
نوسینگەی فیدراڵی بۆ پاراستنی ھاووڵاتیانی مەدنیش ئاماژەی بەوەداوە، ھاووڵاتیانی نزیک رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ھەڕەشە و داوایانلێکراوە لە ناوچەکە نزیک نەکەونەوە.
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ لە سلێمانی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوویی ئیسلامی کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکرێن.
رۆژی ٨ی ئەم مانگەش، کۆبوونەوەی دووەمی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن کرا و رایانگەیاند، خاڵە ھاوبەشەکان لە خاڵە ناکۆکەکان زیاتر بوون.
مونا قاوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەفتەی داھاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنی پێکھاتەکان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی دوایین وەڵامی پێکھاتەکان لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەئەمساڵدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکمانەکان ئەوانیان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەوان دەیانەوێت بۆ پێکھاتەکان، ھەرێمی کوردستان بکرێت بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەوانیش پێداگرن لەسەر ئەو داواکارییە و باوەڕیانوایە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن بەوشێوەیەی خۆیان دیاری دەکەن، مافەکانیان دەپارێزێت".
سکرتێری پەرلەمان وتیشی، "قبوڵی ناکەن لایەنەکانی ھەرێم دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی پێکھاتەکاندا بکەن و ئەوان دەیانەوێت خودی پێکھاتەکان بڕیار لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی کورسییەکان و تۆماری دەنگدەران بدەن، لە ھەموو دۆخێکیشدا دەیانەوێت تاوەکو ١٥ی ئەم مانگە دۆسیەی ھەڵبژاردن یەکلایی بکەنەوە، تاوەکو پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکات لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان".
رۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیانی گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش رایگەیاند، لە سەعات ٩ی بەیانی تاکو ٩ی شەو ٢٩.٩ ملیم باران لە سلێمانی باریوە، لە دوای سەعات ٩یش تا درەنگانی شەو بارانی بەخوڕ باری.
لە کاتی بارانە بەخوڕەکەی شەوی رابردوو، عەمید دیار ئیبراھیم، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند شوێنێک لافاو دروستبووە و ئاو چووەتە ناو زیاتر لە ٥٠ ماڵ و شوێنەوە. وتیشی، چەندین ھاووڵاتی بەھۆی دروستبوونی لافاو لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان گیریان خواردووە و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە رزگار کراون.
لە ئێستاشدا لە ژێر چەند پردێکی شەقامی ٦٠ مەتری سلێمانی ئاو کۆبووەتەوە و تیمەکانی شارەوانیش جگە لەوەی سەرقاڵی ڕۆکردنی ئاوەکەن، لە دوێنێوە ھەستاون بە ئەنجامدانی ھەڵمەتێک بۆ شەقام و گەڕەکەکانی شار و چەندین مەنھۆڵ و دەرەچەی ئاوەڕۆیان پاککردوەتەوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا زۆرترین بڕی بارانیارین لە قەزای قەرەداغ باریووە کە بڕەکەی ١٩٨ ملیم بووە، بەوەش کۆی گشتی رێژەی باران لە ناوچەکەدا گەیشتووە بە ٧١١ ملیم. ھەروەھا لە ناحیەی بەرزنجە ١٧٥.٧ ملیم باران باریوە و لە پێنجوێن و چوارتاش ١٣٣ ملیم.
ھەروەھا لە شاری سلێمانی ١٠٤ ملیم باران باریوە، بەوەش کۆی گشتی رێژەی بارانبارین لە سلێمانی گەیشتووەتە ٤٥٤ ملیم، ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم کاتە ٣٣٦ ملیم باران باریبوو.
سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە دوێنێوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە ١٧ سانتیمەتر زیادیکردووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو ھێشتا ئاستی ئاوی بەنداوەکە دڵخۆشکەر نییە، چونکە چوار مەتر و ١١ سانیمەتری لە ساڵی رابردوو کەمترە.
وتیشی، لە ٢٤ سەعاتی رابردوو ٥٠.٦ ملیم باران باریووە و بەگشتیش ئەمساڵ لە سنوری دەربەندیخان ٣٣٨ ملیم باران باریووە.
شاھۆ مەشھوری، کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانە و لە زانکۆی ئۆسلۆ لە نەرویژ، بڕوانامەی دکتۆرای لە بیرکاری ھەیە و بانگھێشتی ئۆڵۆمپیادی جیھانی بیرکاری کراوە، کە ئەمساڵ لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.
لە سەرەتای ئەمساڵدا لەسەر داوایەکی بەکر شاھین، سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، دادگای دەستوریی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی کاتی ھەژمارە بانکییەکانی ھەدەپەی بلۆککرد، ئەوەش بە بیانووی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی.
لەو سیمینارانەدا کە هەریەک لەسەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی وژمارەیەک لەکادران و میدیاکاران ئامادەی بوون هەریەک لە د. جوان و ستران عەبدوڵا بە ئەکادیمیانە بابەتەکانیان باسکرد و هەریەکەو لەگۆشەنیگای خۆیەوە تەئکیدیان لەوەکردەوە کە ڕاپەڕین خاوەندارێتی سەرەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک مام جەلالە.
دواتر دەرگای گفتوگۆ ئامادەبووان کرایەوە وبە سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیان بەشداریان لە سیمینارەکە کرد.
جێگەی باسە ئەم زنجیرە سیمینارە مەکتەبی رێکخستن لە یادی ٣٢ هەمین ساڵیادی ڕاپەڕیندا و لەژێر دروشمی (بەهاری خاوەندارێتی ڕاپەڕین وخەزانی جیاکاری و سنوردارکردنی ئازادی ) بۆهەریەک لە فەرید ئەسەرسەرد، د. محەمەد سابیر، د. جوان احسان، ستران عەبدوڵا، ئارێزعەبدوڵا ە سەرکەوت زەکی لە هۆلی شەهید ئاشتی و لە ڕۆژانی حەوت و نۆ و 12ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.