دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبنەوە
لاڤە
١٠ی ئازاری ٢٠٢٣
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ لە سلێمانی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوویی ئیسلامی کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکرێن.
رۆژی ٨ی ئەم مانگەش، کۆبوونەوەی دووەمی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن کرا و رایانگەیاند، خاڵە ھاوبەشەکان لە خاڵە ناکۆکەکان زیاتر بوون.



