دەقی روونکردنەوەکە... 

بەھەموو ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی رادەگەیەنین پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی کەلەسەر ئەرکی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد جێبەجێ دەکرێت، و تەنیا وەک دیارییەک بۆ جەماوەر لەساڵیادی ڕاپەڕینی حەوتیی ئازاردا کرایەوە دەنا پرۆژەکە بەردەوامی ھەیە و چەند بەشێکی تریشی لەخۆگرتووە.

ئامانج لەپڕۆژەکە جوانترکردنی سیمای شار و دەروازەی شەقامێکی دێرینە، کەسەرباری نۆژەنکردنەوەی دەروازەکە و نەخشاندنی دیوارەکانی لەسەر دەستی چەند پیشەگەرێکی کارامە، کارکردن بەردەوام دەبێت تێیدا بەتایبەت لەبەشی لای راست و دیواری دوکانەکان و دیزاینی وێنەی ھەر چوار ئەفسەرە شەھیدەکە و کاروباری تایبەت بە دانانی سیستمی رووناککردنەوە.

بە ڕێبواران و ھەموو دڵسۆزانی شاری شاران رادەگەیەنین لەچەند رۆژی داھاتوشدا و وەک بەشێک لەپڕۆژەکە، وێنەی پێشەوا قازی محمد لێدەکرێتەوە و بەشێوازێکی جوانتر دیزاین دەکرێ و دادەنرێتەوە.

ماوەتەوە بڵێین، لەو گۆڕانکارییانەی لەگەڵ دیزاینە کۆنەکەدا یەک ناگرێتەوە نوسراوی (سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری)ی سەر دەروازەکەیە، کەلەم دیزاینە نوێیەدا دانانرێتەوە و بۆ ئەمەش لەکاتی خۆیدا روونکردنەوەی پێویستی لەبارەوە بڵاودەکەینەوە.